شکانی لووت

سەردان: 2466 كات
چاپ

شکانی لووت

لە باوترین شکانەکانی لەش شکانی لووتە. شکانی لووت لە پیاوان دا زۆرترە تا ژنان(بە هۆی چالاکی وەرزشی و پێک دادانی ئوتۆمبێڵ و چالاکی ئیش و کار). لە دوای شکان لووت هەڵدامسێ و دەبرژێتەوە. چاکترین شێوەکانی دەرخستنی شکانی لووت و سەر و چاو بە پێچەوانە بیر و ڕای گشتی، چاوپێکەوتنی پزیشکیە نەک ڕادیۆگڕافی لووت.

بە پێی ئەوەی لە لووت ئێسکێکی چکۆلەیە، ڕادیۆگڕافی ناتوانێ بۆ دەرخستن یاریدەدەر بێت. لە دوای شکان بۆ هێنانەوە جێی نزیکەی ٤٨ سەعات دەبێ چاوەڕوانی بکەی تا ماسین و ژانی سەرەتایی کەم بێتەوە. لەو ماوەیە دا چاکترین کار کەڵک وەرگرتن لە کووتە سەهۆڵ بۆ نیشتنەوەیەتی. شکانی لووت لە کەسی باڵغ دا لە حەوت تا دە ڕۆژ دا گۆش دەخواتەوە و لە مناڵان دا لە پێنج تا حەوت ڕۆژ دا گۆش دەبێتەوە. کەوابوو هێنانەوە جێی دەبێ لەو مەودایە دا بێت، ئەگەر لووت دوای جێ هێنانەوەی نەهاتەوە سەر فۆڕمی دڵخوازدەبێ نیزیکەی شەش مانگ لە ژێر نەشتەرگەری جوانکاری دا بێ.

یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت و سەر و چاو شکان یان چارەسەر دەبێت یان نابێت. لە کەسانێک دا شکانی لووت یان لاڕێ بوونی تیغەی نێوەڕاست (سپتۆم) هاوکاتە چاکتر وایە هاوکات لە گەڵ هێنانەوە جێی نەشتەرگەری سپتۆپلاستیشی بۆ بکرێت تا ئەنجامێکی باشی هەبێت.







ئەگەر ئەم وتارە بەسوودە، ڕا بسپێرە ئەو

BackToTop