لووتی جوان

سەردان: 3788 كات
چاپ

لووتی جوان

مەبەست لە نەشتەرگەری جوانکاری لووت ، جوان کردنی خەڵکە گونجاو لە گەل سەلێقەی کۆمەڵگا . لە هەر کۆمەڵگایێکدا شێوازی جوانی لووت جۆرێکە . یەکەم کەسێک کە دەستی بە ئانالیز کردنی لووت کردووە . بە هێڵی مەوازی ڕوومەتی کردووەتە سێ بەش کە بە شیوازی ساکار لە سەرەوە بۆ خوارەوە بریتیە لەم بەشانە :
1 . لە سەرەتای تەوێڵ تا کۆتایی تەوێڵ
2 لە سەرەتای لووت تا کۆتایی لووت
3 . لە کۆتایی لووت هەتا چناکە
لێکۆڵینەوە لە سەر ڕەهەندەکانی لووت بەشێکە هەرە گرنگ لە قۆناغەکانی پێش لە نەشتەرگەری راینۆپلاستی ، بۆ رانینۆلۆژیست ( نەشتەرگەری لووت ) . بۆ راینۆلۆژیست ( پسپۆڕی لووت ) وێنەکانی نەخۆش  ( بریتی لە نەمای بەرانبەر ، ڕوومەت لە کاتی پێکەنین ، نیوڕوومەت هەر دوو لا، و قاعێدەی لووت ) وەکوو نەواری دڵ بۆ پسپۆڕی دڵە .
هەروەها شتی گرنگی دیکە تیلی نێوان لێو و هێڵی خەندەیە کە ڕێژەی سەرەوژووری لووت دیار دەکات .
ئەم تیله لە پیاواندا دەبێ 90 تا 100 دەرەجە بێ ، لە ئافرەتان بە تایبەت ئەو ئافرەتانەی کە باڵایان کورتترە دەبێ تیلکە زۆرتر بێ، لە 100 تا 110 .
-    تیلی نێوان لووت و تەوێڵ ، ڕێژەی تیلی نێوان قاعێدەی لووت و تەوێڵ نیشان دەدات و لە نەشتەرگەری تێدەکۆشرێ کە قووڵتر بێتەوە . لە هۆکارەکانی دیکەی جوانکاری ڕێژەی بەرزبوونەوەی لووتە کە لە نێوان خەڵکدا شتێکی ئاساییە بەڵام لە هەندێ کەسدا زۆرتر یان کەمترە ، لە نەشتەرگەریدا تێدەکۆشرێ دەستی لێ نەدرێت ، قاعێدەی لووت یان پەڕەکانی کێشەیکی گرنگە گەورە یان پانبوونی پەڕەکان دەتوانرێت بە بچووک بوونەوە لە ڕێگای نەشتەرگەری .
-    یەکێک لەو بەشانەی نەشتەرگەری کە خۆشی تایبەتی هەیە ئاسانکاری سەخت ئەفزاری و نەرم ئەفزارییە و زۆربەی کارەکن لە کاتی نەشترگەریدا ڕەدیابی دەکرێ . پێش لە هەر نەشتەرگەری ڕاینۆپلاستیێل دوکتۆر وێنەی دیگیتاڵ دەگرێت . بۆ ئەم وێنەیە دوربینی 3 مێگاپیگزەڵیش دەبێ ، لە ئۆفیسی دوکتۆریش ئەو کارە دەکرێ . بە ئەپلیکەیشنی چاک ئەو کارە ئەنجام دەدرێ ، بە ئەپلیکەیشنی ئنلاینیش ئەو کارە ئەنجام دەدرێ . دوکتۆر وێنەیێک لە پاش لە نەشتەرگەری بەو ئەپلیکەیشنە چاک دەکات . کە شتێکی 100 لە 100 نیە چوونکوو بە پێستی نەخۆشەکە بەستگی هەیە ، لەم شێوازە گۆڕانکاریاکانی نەخۆشەکە ئەنجام دەدرێ تا مەترسی و دڵەڕاوکێ نەخۆشەکە کەم بکرێتەوە .
-    ئەم وێنە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەگە پێویست بە گۆڕانکاریێکی دیکەش هەبێ بکەوێتە بەرچاو . لە هەر نەشتەرگەریکدا 8تا 15 لە 100 شانسی نەشتەرگەری دووبارە هەیە ، بە دووای نەشتەرگەری دەبێ لە نێو 3 و 6 و 12 مانگ وێنەی تازە بگیردرێ ، لووتی ژنان دەبێ قەوسەکەی بەرەو ناوەوە بێ بەڵام لووتی پیاوان ئەگەر پشتی لووت سافتر بێ جوانتر دەبێ .
لە نێو ژنانی ئێرانیدا چناکە چکوولەیە و دەبێ ڕێک بکرێتەوە 20 لە 100 خەڵکی کۆمەڵگای ئێران ئاوان . ئاکامی کۆتایی نەشتەرگەری بە دووای 1 ساڵەوە دەکەوێتە بەر چاو و هەتا ئەو ماوەیە نابێ نەشتەرگەری دیکە ئەنجام بدرێت .

ئەگەر ئەم وتارە بەسوودە، ڕا بسپێرە ئەو

BackToTop