بلفارۆپلاستی

بلفارۆپلاستی(نەشتەرگەری مژۆڵ)

نەشتەرگەری جوانکاری مژۆڵ لە باوترین شێوەکانی نەشتەرگەری پلاستیکە. بە شیوەیێک کە لە ساڵانی رابردوو دا باوترین نەشتەرگەری جوانکاری لە ئەمەریکا بوە. ئەم نەشتەرگەریە دەبێتە هۆی نەقس و نیگارێکی جوانتری مژۆڵ. بە تایبەت لە ناو ئافرەتانی بەساڵاچو نەقس و نیگارێکی جوانتر لە دەم و چاو نیشان دەدات. سەرەڕای ئەوش جاری وایە دەبێتە هۆی باش بوونی هێزی بینایی.

هەر چەندە کە ئێمە تەمەنمان دەچێتە سەرتر چەوری زۆرتر لە مژۆڵی سەرەوە و خوارەوە دا کۆ دەبیتەوە، پێست حاڵەتی کێشی خۆی لە دەس ئەدات و تەنانەت دەبێتە هۆی پەک کەوتنی دیتن بە هۆی داپۆشینی چاو بە پێستی مژۆڵ.

ئایا ئێوە پیویستیتان بە پلفارۆپلاستی هەیە؟
ئێوە دەتوانن کاندنیدی بلفارۆپلاستی بن ئەگەر بتانەوێ مژۆلێکی جوانترتان هەبی. لە دوای ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەریە نیگارێکی گەنجانەترتان لە مژۆڵتان دەبێت. ئەگەر داکەوتنت مژۆڵەکان دەبێتە هۆ کەم بوونەوەی هێزی بیناییتان ئەنجامی دانی ئەو نەشتەرگەریە هۆکارێکی تری بێجگە لە جوانی دەبێت.

چ خاڵگەلیک لە کۆڕی ڕاوێژکاری بلفاڕۆپلاستی دەوترێن؟
پێشیینەی پزیشکی ئێوە:
بێجگە لە تاو و توێ کردنی کامڵی پێشیینەی نەخۆشی و سڵامەتی ئێوە ئەو شتانەی کە لە گەڵ نەشتەرگەریەکە پێوەندیان هەیە بە تەواوی تاو و توێ دەکرێن.
نەخۆشی هیپۆتیرۆئیدی لەو نەخۆشیانەیە کە دەبێ ڕەد بکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش بوونی وشکی چاو و ئالێرژی سەخت دەبێتە ئاستەنگ لە بەر دەم ئە نەشتەرگەریە دا.

تاو و توێ کردی بەر لە نەشتەرگەری:
. شوێنی برۆ
.ڕێژەی تایبەتمەندی نووشتانەوەی پێست
. جوولەکانی چاو
. توانای فرمێسک ڕیژی

چاوەدێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری:
لە خواردنی ئاسپرین و ژان خەوێنەکان دوو هەفتە پێش و پاش لە نەشتەرگەری خۆ بپارێزن چوونکە دەبێتە هۆی زیاد بوونی خوێن ڕیژی. هەڵبەت بۆ نەخواردنی دەواکەتان دەبێ پرس بە پزیشکەکەتان بکەن.
خۆ لە زۆر لە بەر تاو وێستان بپارێزن چوونکە دەبیتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی هەمیشەیی پێستی شوێنی نەشتەرگەری.
بلفاروپلاستی
BackToTop