پرسیاری بەردەوام لە بواری نەشتەرگەری لووت و دەم و چاو

ئەگەر تۆ پرسيارێكى نوێ هەبيت، لێرە پرسيار بكە

  • ئەگەری خنکیان لە کاتی نەشتەرگەری چەندە ؟

    ئەگەری خنکان نیە و ئەو حاڵەتە قەد پێش نایێ ، نیگەران مەبن

  • هەتا چ کاتێک بە دووای نەشتەرگەری ژن نابێ دووگیان بێ ؟

    بۆ دووگیان بوون دەبێ 6 مانگ لە نەشتەرگەری تێپەڕ بووبێ .

  • لە ئەزموونەکانی ئێوە لە کلینیکی جوانکاری دوکتۆر کازێمی سەدا چەندی نەخۆشەکان لەم نەشتەرگەرییە ڕازین و پێان خۆش بووە .

    دەوروبەری 95 لە سەدی نەخۆشەکان لە نەشتەرگەری ڕازین و پێیان خۆشە بووە .

    ئەو سەدا لە 5کەی دیکەش بە نەشتەرگەری دووبارە ڕەزایەیان دەبێ لە نەشتەرگەری ،

    ڕێژە سەرەوەی سەرکەوتن لەم نەشتەرگەرییە و کەم بوونی ڕێژەی عەوارز و ناخۆشییەکانی دووای نەشتەرگەری و ئاسان بوونی نەشتەرگەری بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی خوازیارانی نەشتەرگەری بڕواتە سەر و نەشتەرگەرانی ئێرانی ببنە بەئەزموونترنی نەشتەرگەرەکان لە ئاستی جیهاندالە نەشتەرگەری جوانکاری لووت.

  • ئایا بە دووای نەشتەرگەری لووت لە بوۆن کردن کێشەیێک پێش دێت ؟

    زۆر کەم پێش دێ کە هۆکارەکەشی بە هۆی هەڵماسینی لووت بە دووای نەشتەرگەریە کە دەبێتە هۆی گیرانی لووت و کێشەی بۆن کردن دێتە دی و هەتا 3 مانگ بە دووای نەشتەرگەری هێدی هێدی ئەو کێشەیە لە ناو دەچێ.

  • ئایا نەخۆشەکان بە دووای نەشتەرگەری لووت دەتوانن ڕیازە بکەن ؟

    هەتا 1 مانگ بە دووای نەشتەرگەری جوانکاری لووت ، دەبێ لەو  وەرزشانەی کە پێویستیان بە هێزی زۆر هەیە پارێز بکرێ . بەڵام وەرزشی سۆک کە پێویستی بە هێزی کەم هەیە بە دووای 1 هەوتە کێشەیکی نییە . مەلە کردن دەبێ بە دووای 1 مانگ ئەنجام بدرێت .

  • ئەگەر پێویست بوو بە ئەنجام دانی دووبارەی نەشتەرگەری لووت ، ئێوە چ کاتێک گونجاو دەزانن ؟

    لەو کاتانەی کە نەخۆشەکە لە نەشتەرگەری لووتی خۆی ڕازی نەبێ و پێی خۆش نەبووبێ  یان کێشەیکی تایبەتی هەبێ وەکوو زەقی ، چوونە ناوەوە ، لاروگێڕ بوون یان گەورەبوونی نووکی لووت . باشترین کاتی نەشتەرگەری دووبارەی لووت 6 مانگ تا 1 ساڵ بە دووای نەشتەرگەری یەکەمە .
  • لە کلینیکی دوکتور کازمی زیاتر لە چ تکنیکێک لە نەشتەرگەری لووت کەڵک وەردەگیرێ؟

    بە شێوەیێکی گشتی دوو جۆر تکنیک لە نەشتەرگەری لووت دا هەیە یەکێک داخرا و یەکێ ئاوەلا. لە تکنیکی داخراو دا تاشینەکان لە ناو لووت و لە ڕێگای کوونە لووتەوەیە بەڵام جەڕاح باشی نابینێ بەڵام تێکنیکی ئاوەڵا تاشین لە ڕێگای پێستەوە و ڕاست لە ناوەڕاستی کولوملایە.

    لەو تکنیکە دا پیست هەڵدەکشێ و نەشتەرگەر بە باشی دەیبینێ و بە دوو دەست خەریکی نەشتەرگەری دەبێت. لایەنگری جەراحەکان بۆ میتۆدی ئاوەڵا لەم ساڵانەی دوایی دا پەرەی سەندوە و دوکتور کازمیش زۆربەی نەشتەرگەریەکانی بە تێکنیکی ئاوەڵا ئەنجام دەدات.

  • ئایا پیاوان بژاردەیێکی باشن بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لووت؟

    بە شێوەیێکی گشتی تێکچوونی کەسایەتی پیاوانی لایەنگری نەشتەرگەری جوانکاری لووت زیاتر لە ژنانە و تێکچوونی وەکوو حەمبەڵی بوون لەو دەستە لە نەخۆشەکان دا زۆرترە بەڵام ئەگەر نەخۆشی پیاو کێشەیێکی بەرچاو وەکوو خواری لووت و کێشەی هەناسە هەبێ بە پشکنینێکی ورد و پرسیار لی کردن پێش نەشتەرگەری دەتوانێ نەشتەرگەری ئەنجام بدات.

  • سەبارەت بە شێوەی ویزیت لە دوای نەشتەرگەری لووت و کاتەکانی چ پێشنیارێکتان هەیە؟

    ویزیت لە دوای نەشتەرگەری جوانکاری لووت لە مانگی یەکەم دا هەر حەفتە و لە پاشان بە تەرتیب لە مانگی هەوەڵ ٣و٦و٩و١٢(لە ساڵی یەکەم) و دوایەش لە مانگا ١٨ و٢٤ لە ساڵی دووهەم.

    هۆکاری ئەم ویزیتانە تاو و توی کردنی گۆڕانکاریەکانی لووت بە درێژایی زەمەنە تا ئەگەر پێویست بوو ئیشی پیویستی بۆ بکرێت و بەڵم بە شێوەی گشتی ئەنجامی کۆتایی عمل لە کۆتایی ساڵی یەکەم دا دەردەکەوێ.

  • پاش عەمەلی لووت (ڕاینۆپلاستی) چ دەواگەلێک دەبێ بە کار بێن؟

    سەبارەت بە دەوای پێویست دوای نەشتەرگەری لووت هاودەنگیێکی تەواو لە نێوان جەڕاحان دا نیە بەڵام بە شێوەیێکی گشتی یەک دانە ئانتیبیوتیک (وەکوو سفالکسین) و یەک دانە ئانتی هیستامین (وەکوو کلرفنیرامین و حەبی هەڵامەتی گەورەساڵان) و یەک دانە مووسەکینی هێواشیش بە کار دێت.

  • ئایا لە سەر لووتێک کە تووشی کێشەی هەناسە هەڵکێسان لە ڕێگەی لووتەوە بوە، دەتوانین نەشتەرگەری جوانکاری لووت ئەنجام بدەین؟

    ئەگەر پێش لە نەشتەرگەری، لە کاتی نەشتەرگەری و پاش عەمەلیات، تەواوی بەستێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سڵامەتی لووت لە بواری هەناسەوە لە بەر چاو بگیرێت، دەتوانین تەنانەت لەو حاڵەتەش دا نەشتەرگەری بۆ لووت بکەین. هەڵبەت لەو حاڵەتە دا جەڕاح لە گەڵ کێشەی زۆر ڕووبەڕوو ئەبێتەوە.
  • ئایا نەشتەرگەری لووت ژانی هەیە؟

    پێچەوانەی تەسەوڕ، نەشتەرگەری جوانکاری لووت ژانێکی ئەوتۆی نیە.

  • ئایا جۆری لووت لە سە رشیوەی نەشتەرگەری کاریگەرە؟

    بڕێک لە لووتەکان ناسراو بە لووتی گۆشتنن کە تایبەتماندیەکەیان لووتی پان بە پێستی ئەستوور و بافتی غوزرووفی کەمە. شێوەی چاکسازی ئەم لووتانە لە گەڵ لووتی ئێسقانی جیاوازە. لە نەشتەرگەری لووتی گۆشتن دا کەڵک وەرگرتن لە میتۆدەکانی تواناسازی ئێسکی لووت بۆ بردنە سەر ئاگالێبوونی بافتە نەرمەکانی لووت پێویستە و تەنانەت نەشتەرگەری ئەم جۆرە لووتانە بە کەڵک وەرگرتن لە تکنیکی نوێ ئەنجامی باشی دەبێ.

  • چ تەمەنێک بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لووت باشە؟

    یەکێک لەو پرسیارانەی کە بەردەوام لە دوکتور فازلی دەپرسرێ تەمەنی ئەنجامی نەشتەرگەری لووت یان ڕینۆپلاستیە دەبێ پێتان ڕاگەیێنم کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیەوە ئەنجامی ڕینۆپلاستی موومکینە و زۆرترینی ئەو کەسانە لە تەمەنی ٢٠ تا ٣٠ ساڵان دا ئەنجامی دەدەن.

    ئیمکانی ڕینۆپلاستی لە تەمەنی سەرتریش تەنانەت تا شەست ساڵیش دەبی بەڵام لە کلینیکی ئێمە دا لە سەرووی پەنجا ساڵ پێشنیار ناکرێ چوونکە دیاردەی پیری پێست شلی و داکەوتنی بافتەکان دەبێتە هۆی داکەوتنی سەری لووت و خراپ بوونی شکڵی لووت و لە ئەنجام دا نەشتەرگەری ئەنجامێکی خراپی دەبێت هەر بۆیەش باشترین تەمەنی نەشتەرگەری لووت بیست تا سی ساڵیە و لە حەڤدە تا ٥٠ ساڵیش بە تەواوی ڕێی تێدەچێ.

  • ئایا نەشتەرگەری لووت تەنیا بە مەبەستی جوان کردنی لووت ئەنجام دەدرێت؟

    نەخێر، جاری وایە بە هۆی سەرەتانی لووتەوە و تۆمۆرەکانی ئەو بەشەش لە تکنیکەکانی ڕاینۆپلاستی بۆ لابردنی تۆمۆر وە یان هێنانە دەری پاشماوە وەکوو کیست کەڵکی لی وەردەگیرێت.

  • کاردانەوە خراپەکانی نەشتەرگەری لووت(ڕینۆپلاستی) چیە؟

    نەشتەرگەری جوانکاری لووت(ڕاینۆپلاستی) وەکوو هەموو نەشتەرگەریێکی تر دەتوانێ کاردانەوەی خراپی هەبێت. بە شێوەیێکی گشتی لە سەتا ٨ تا ١٥ی ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری جوانکاری لووت ئەنجام دەدەن ڕەزایەتی تەواو بە دەس ناهێنن و ناڕازین و ئەم بابەتەش گرنگترین کاردانەوەی خراپی نەشتەرگەری جوانکاری لوتە.

    کاردانەوەی خراپی دیکەش بریتین لە : پێکدالیچکانی ناوەوەی لووت و کێشەی هەناسە هەڵکێشان، ناجۆری پشتی لووت و زینی بوونی، ناڕیکی پاشەوەی لووت، هەڵگرتنی لە رادە بە دەری سەری لووت.

  • باشترین ئەنجامی نەستەرگەری جوانکاری لووت لە سەر ج پێستیک بە دەس دێ؟

    پێست لە هەرە فاکتەرە گرنگەکان لە ئاکامی باش لە نەشتەرگەری جوان کاری لووت(رینۆپلاستی)یە. پێستی ئەستوور وەکوو پلاستیکێک ئیس دەکات و بە چاکی نەگەڕێتەوە سەر جێی خۆی.

    پێستی ناسکیش وەکوو پەردەیێکی شەفاف ئیش دەکات و کەم و کووڕیەکانی ژێرەوەی دەبیرێن. کەوابوو ئەو پێستەی کە ئەستوورایی مامناوەندی هەیە باشترین دەرەنجامی لێ دەکەوێتەوە. لە بەر چاو بگرن کە ئەنجامی کۆتایی نەشتەرگەری پێوەندی بە پێستی نەخۆش و شێوەی کاری نەشتەرگەروە هەیە.

BackToTop