چەسپ لێدان لە پاش نەشتەرگەری لووت

سەردان: 3715 كات
چاپ

چەسپ لێدان لە پاش نەشتەرگەری لووت

چۆن لە پاش نەشتەرگەری (رینۆپلاستی) چەسپ لە لووتمان دەین؟

١-سەرەتا دەچینە حەمام چەسپەکە بە ئاو دەشۆینەوە لە کاتی شۆردنەوە دا دەبێ وریا بن چەسپەکە هەڵنەکەنن تەنیا بە ئاوی زۆر جێگاکەی دەشۆینەوە و لێ دەگەڕێین چەسپەکان بە تەواوی بخووسێن. دوایە بە وریاییەوە کاتێک کە ئاو بە دەم و چاومان دا دێتە خوارێ چەسپەکان هەڵئەکۆڵین، کاتی لابردنی چەسپەکان دەبێ لە ئازار و خوێنڕێژی لە ژێر توێژ بەرگری بکەین.

٢-پاشان بە وریاییەوە شوێنەکەی وشک دەکەینەوە. جاری وایە بە هۆی چەسپەکەوە لووت چەور دەبێ دەتوانین بڕێکی ئەلکۆڵ بە شوێنەکەی بکەین و لێگەڕێین وشک بێتەوە تا چەوریەکە لە ناو بچێت و زیپکەکان کەم ببنەوە.

٣-چەسپی تەسکی لووت لە جۆری میکرۆپوری ئاڵمان دابین دەکەین و دوایە بە قەد دو و نیو سانتیمیتری لێ دەبڕین و هەروەها چوار دانە بڕین بە قەد ١٥ سانتیمیتر دابین دەکەین و ئەوجار دەتوانین چەسپەکەی لە لووتمان نێین.

چەسپ لێدان لە پاش نەشتەرگەری لووت


٤-سەرەتا لە سەری لووتەوە دەست بە لێدانی چەسپەکە دەکەین و کاتێک چەسپەکە لە پشتەوە دەدەین دەبێ وریا بین چەسپەکەی دوایە لە سەتا پەنجای ئەو چەسپەی ئێستا داپۆشێ، دوو توێ چەسپ لە سەرەوە بۆ لای نووکی لووت بەو پێیە کە گووتمان لێی دەدەین.

٥- ئێستا سەرەی چەسپی سەری لووتە، چەسپی ١٥ سانتیمیتری جۆرێک لە دوو لای لووتمان دەدەین کە لە سەری لووتمانەوە بتوانین بە تەواوی لووتمان کۆکەینەوە و حەتمەن هەوڵ دەدەین بۆ لای سەرێ سەری لووتمان تێهەڵکەینەوە، دوو جار لە دوو شوێنی جیاواز ئەو کارە دووپات دەکەینەوە و دوایە بە چەسپێکی ١٥ سانتیمیتری سەری لووتمان تێهەڵدەکەینەوە و ئەم جار تەنیا کارێک کە ماوە ئەوەیە چەسپەکە ڕێک و پێک بکەین و زیادیەکانی ببڕین.



لووت لێدان


6- لە ئەوە هۆش لە نەشتەرگەريى لووت بهێڵەوە (رهينۆپلاستى) لێدان زۆر گرنگە و ئەو باشترە تا لووتت دوو جار هەفتەيێك لەژێر دوو سەرپەرشتيى مانگى دكتۆر شريت بێت.


وانەى تايبەتيى ڤيديۆى ڕێگاى ڕاستيى رهينۆپلاستيى لێدان

 







ئەگەر ئەم وتارە بەسوودە، ڕا بسپێرە ئەو

BackToTop