نەشتەرگەريى لووت

یەکێک لە پڕ برەوترین نەشتەرگەریە پلاستیکیەکان، ڕینۆپلاستی یان نەشتەرگەری جوانکاری لووتە، لەو نەشتەرگەریەدا پزیشک دەتوانێ شکڵی لووت بە پێی شەرایتی لووت، لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە وەکوو گۆڕینی سایز، شێواز و زاویە ، هەروەها کێشەی تر وەکوو گیرانی ڕێگەی هەناسە یان لاڕێ بوونی تیغەی لووت چاک بکاتەوە.

ئاناتۆمی لووت:

ئاناتۆمی لووت (هەڵبەت بەشێک کە لە گەڵ نوشتەرگەری لووت دا لە پێوەندی دایە) بەو شێوەیە:

  • لای سەرەوەی لووت، پردی لووتی پێ دەڵێن، لێژایی لووت بەرەوە سەری لووت، پشتەوەی لووت(دورسوم)ی پێ دەڵێن.
  • کوونە لووت، لە نێوان لووت و لێوی سەرەوە دایە و بە باریکایی پێستی نێوان کوونەکان، کولوملای پێ دەڵێن.
  • لای سەرەوەی پشتەوەی لووت لە ئێسکی لووت پێک هاتوە لە کاتێک دا کە بەشی خوارەوەی لە غوزرووف پێک هاتوە.
  • لە هێڵی ناوەڕاست، غوزرووفی تیغەی لووت (سپتۆم) هەیە کە لە دوو لای ئەوەوە غوزرووفی قەراخی لووت هەن.
  • لە هەر لایێکەوە غوزرووفی پرەی لووت هەیە کە کوون لووتان لە خۆ دەگرێ و ئاگاداریان لێ دەکات.

ئەو کاتانەی کە پێویستە لووت نەشتەرگەری بۆ بکرێ:

  • ئەنجام دانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت (ڕینۆپلاستی) بە گشتی شتێکی دڵخوازە و هیچ ئیخبارێکی نیە ئەنجام بدرێت.
  • زۆرینەی ئەو کەسانەی خوازیاری ئە نەشتەرگەریەن، تەمەنیان لە ژێر سێ ساڵە.
  • لە هێندێک کەس دا، کێسە هەناسە هەڵکێشان ئەوان ناچار بە نەشتەرگەری دەکات.
  • هی وایە خۆشی لە شێوازی لووتی نایا بەڵام ویستێکی ناڕاستیان بۆ کەماڵ نیە.

ئەو جێیانە کە نەشتەرگەری لووت قەدەغە کراوە:

بە گشتی ئاستەنگێکی ئەوتۆ بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری لووت نیە مەگەر ئەوەی ئەو کەسە لە دۆخێکی پزیشکی هەستیار دا بێت وەکوو نەخۆشی تووندی دڵ.

بەڵام چەندین خاڵیش دەبێ لە بەر چاو بگیرێن:

  1. مێردمنداڵان بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری لووت دەبێ سەبر بکەن تا تەمەنی گەشە کردنیان ڕابوەستێ.
  2. کێشە خوێن مەیین ڕەنگە بێتە هۆی خوێنڕێژی. ئاسپیڕین رەنگە لە پڕۆسەی خوێن ڕاسان دا کاریگەری دابنێت، هەر بۆیە لە حڵەت مەسرەفی ئاسپرین دا دووکتور ئاگادار بکەن.
  3. ئەو کەسە لانی کەم دوو تا چوار حەفتە بەر لە نەشتەرگەری لووت دەبێ لە جگەرە کێشان خۆ ببوێرێ چوونکە نیکۆتین ڕەنگە پڕۆسەی چاک بوونەوە و ساڕێژ بوونەوە وە درەنگ بخات.
  4. لەش ئەو کەسە ڕەنگە کلۆئید ساز بێت(کلۆئید بە پاشماوە کاریگەریەکانی برین دەڵێن)
  5. ئەو کەسە دەبێ لە چاو چاوەڕوانیەکانی لە نەشتەرگەری لووت واقع بین بێت بە تایبەت گەنجان و دایک و بابانیان. نەشتەرگەری جوانکاری لووت زاهری ئەو کەسە جوان دەکات و لە ئاکام دا بڕوا بە خۆ بوونی دەچێتە سەرەوە بەڵام بە هیچ شێوەیێ کەسێکی نوێ ناخوولقێنێ یان کەسایەتیێکی نوێ ساز ناکات.
  6. نەشتەرگەری لووتی لە پێش دا ئەنجام دراو ڕەنگە کێشە ساز بکات. ئەگەر لەوەی بە پێشیش نەشتەرگەری لووتت ئەنجام داوە و دەتەوێ دیسان ئەنجامی بدەیتەوە حەتمەن بۆ نەشتەرگەرەکەی خۆت شی بکەرەوە.

نەشتەرگەری جوانکاری لووت:

  • نەشتەرگەری جوانکاری لووت(ڕینۆپلاستی) ڕەنگە لە نەخۆشخانە یان کلینیک یان تەنانەت ناوەندی نەشتەرگەری سنووردار بە بێهۆش کردنی ئاسایی(خەو) و یان بێ هەستی دەرەکی(بێدار) لە گەڵ ئارام بەخش دا ئەنجام بدرێ.
  • نەشتەرگەری لووت بە شێوەیێکی کوورت بریتیە لە بەرزکردنەوە پێستی لووت لە سەر ئێسقان و گوزرووفی ژێرەوە و گۆڕینی شێوازی ئێسک و غوزرووف و دانانەوەی پێست لە سەر جێی خۆی و لە ئەنجام دا شیواز دان بە پێست بە ئێسک و غوزرووف شێوازی گۆراوە.
  • هێندێک لە نەشتەرگەرەکان لەوانەیە بڕینەکان لە ناو کوونەلووتەکان دا پێک بێنن کە بەو شێوە شێوەی داخراوی نەشتەرگەری لووت دەوترێت، بەڵام هێندێک ڕەنگە سەرەڕای ئەو کوونانە یەک کوونیش لە بارکەی پێستی نێوان دوو کوونەکان(کولوملا) بە مەبەستی هەستاندنەوەی پیستی لووت پێک بێنن کە شیوەی ئاوەڵای نەشتەرگەری لوتی پی دەڵێن.
  • کاتێک کە پێست لە سە رئێسک و غوزرووف لاچوو، کەوانەی پشتی لووت بە بڕینی ئێسکی لووت و کۆتا کردنەوەی تیغەی لووت لووس دەبێت.
  • کوونەلووتی گەورەی لووت بە لابردنی تەڵەزمی چکۆلە لە پیستی کۆڵەکەی کوونەکان لە هەر لایێکەوە، چکۆلە دەبنەوە.
  • لە پڕۆسەی گۆڕینی شێوازی لووت، ڕەنگە بە پێی نیاز و شێوازی لووت، سەری لووت بگۆڕێت و زاویەی نێوان لووت و لێوی سەرەوە بگۆڕێت.
  • لە پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری، بۆ ڕاگرتنی شێوازی لووتی تزە عەمەل کراو، لە سەر پشتی لووت، سپلینێت(ئاتێل) دادەنرێ.
  • تامپۆنی تایبەت بۆ پاڵپشتی کردن لە تیغەی غوزرووفی ناوەراستی لووت لە دوای نەشتەرگەری، لە ناو کوونەلووتەکان دا دادەنرێ.

فیلم جراحی زیبایی بینی

در صورت تمایل به مشاهده ویدئو های بیشتر، به بخش گالری فیلم مراجعه نمایید.

فیلم واقعی جراحی بینی

فیلم انیمیشن جراحی بینی

بالابُرز