ڕینۆپلاستی چییە؟

سەردان: 3002 كات
چاپ

ڕینۆپلاستی چییە؟

ڕینۆپلاستی یان نەشتەرگەری جوانکاری لووت بریتییە لە 2 وشەی ڕینۆ و پلاستی .
ڕینۆ بە لووت دەوترێ و پلاستی بە جوان کردن دەوترێ .
ئەم نەشتەرگەرییە پێشینەی مێژوویی هەیە و  دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا لە هیندووستان کە لەوکاتەدا هەندێ کەس داکووت دەکران بە بڕینی لووتیان ، لەو کاتە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە ، سەمغ و مومیان بە کار دەهێنا ، لە سەرەتای سەدەی 19 ، ئەفسەرێک بەریتانییایی ئەو شتە لە هیندییەکان فێر بووو و لە نێو شەڕەکاندا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەخۆشەکان بە کاری هێنا . مێژینەی ڕینۆپلاستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ 50-60 ساڵ پێش ئێستا و دووای شەڕی دووەمی جیهانی . لە ئێراندا لە ساڵی 1340 هەتاوی دەست کرا بە نەشتەرگەری جوانکاری لووت . بە دووای ئینقلابی ئێران یەکەم گروپێک کە دەستییان بە نەشتەرگەری کرد نەشتەرگەرەکانی لووت بوون .
لە ئێستادا ژماری ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نەشتەرگەری جوانکاری بکەن لە ئێراندا زۆر بەرچاوە کە بە داخەوە تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا ڕکۆردشکێن بووە باشترین نەشتەرگەری جوانکاری ئەوەیە کە تێدا لووت وەکوو شێوازی ئاسایی خۆی بمێنێتەوە ، پەس دەس مەدەن لە نەشتەرگەری فانتێزی .
خاڵێکی گرگ ئەوەیە کە جۆری پێست و زاوییەکانی لووت و وێنە گرتن لە لووت  پێش لە نەشتەرگەری وبە  دووای نەشتەرگەری و بەردەوام بوونیان باروودۆخی پێست و لووت دەخاتە بەرچاو .
نەفەس کێشان بە دووای نەشتەرگەری زۆر گرنگە . ئەگەر لووت زۆر چکولە بکرێتەوە هەناسە هەڵکێشان زۆر سەخت دەبێتەوە ، هەندێ لە نەخۆشەکان دەیانهەوێ لووتیان زۆر چکولە ببێتەوە کە ئەوە دەبێتە هۆی چکولەتر بوونی کوناکانی لووت و دەروازەی
هاتوو چوو کردنی هەناسە و هەوا کە دەبێتە هۆی گیرانی لووت .
دۆزێکی هەرە گرنگیش ئەوەیە کە لووت لە حاڵەتی نیوڕوومەت دا نەچووبێتە ناوەوە .
گۆڕانکاری بە دووای نەشتەرگەری هەتا چەند مانگ درێژەی هەیە . پێستی کوڵوفت و هەبوونی زۆری غۆدەی سەبەباسە لە نێویدا بارودۆخی نەشتەرگەرییەکە خراپ دەکات . پێستی چاک پێستیکە لە نێوان پێستی ناسک و پێستی کوڵوفت ،ئەوانەی کە پێستیان کوڵوفتە دەبێ چەند مانگان بە دووای نەشتەرگەری ڕاوەستن تا پێست بگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی .
نەشتەرگەری لووت بە 2 شێوازی کراوە یان داخراو دێتە ئەنجام دان و هەر شێوازێک کە دوکتۆر بیڵێ کێشەی نیە .
زانیاری زۆرتر سەبارەت بە ئاناتۆمی لووت ، هۆکارەکانی ئەنجام دان یان نەدانی نەشتەرگەری لووت و هەروەها ناخۆشیەکانی دووای نەشتەرگەری لێرەوە ببینن .




ئەگەر ئەم وتارە بەسوودە، ڕا بسپێرە ئەو

BackToTop